کوژران و بریندارکردنی دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردوە و کاسبکارێکیان کوشتووە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردوە و کاسبکارێکیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١١ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای سەقز بۆ بۆکان بە گومانئی هەڵگرتن و گوازتنەوەی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و داویانەتە بەر دەسرێژی گوللە و بووەتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و کوژران و بریندار بوونی دوو هاوڵاتی لێ کەوتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەمبارەوە ڕایگەیاند بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان، کاسبکاریک بە ناوی “کەیوان ئەمین زادە” تەمەن ٣٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها کاسبکارێکی دیکە بە ناوی”عەتا ڕەسوڵزادە” تە سەختی بریندارە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە