دوو کرێکاری خەڵکی مەریوان و تیکاب بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی تیکاب و مەریوان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی تیکاب و مەریوان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٥ی جولای ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی تیکاب بە ناوی محەمەد عەزیمی لە کاتی کار لە بینایەکی نیوە کارەدا بە هۆی بەربوونەوە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد عەزیمی خێزاندار بووە و لە کاتی جۆشکاری لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکە و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کانی سانان سەر بە شاری مەریوان بە ناوی عەتا سەعید ئەفشار لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەتا سەید ئەفشار بە هۆی زەختی لە ڕادەبەدەری کار تووشی جەلتەی دڵ بووە و دوای گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکانی سلێمانی گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە