کوژرانی دوو ژن و منداڵێک لە شاری ئیسلام ئاوا

هەنگاو: لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو ژن و منداڵێک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٠٦

 

هەنگاو: لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو ژن و منداڵێک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لە گەڕەکی ”سەید حشمەت“ی شاری ئیسلام ئاوا، ئەندامانی بنەماڵەیەک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەوە بە ناوی ”بەهمەن عوقابی“ کوڕی عزەتوڵلاوە بە چەک کوژراون.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری ئیسلام ئاوا لەوبارەوە ڕایگەیاند کە، لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بکوژ سێ کەسی بە ناوەکانی ”شکۆفە عەبدولحەمیدی“، ”مەهسا خۆش ئیخلاق“ بووکی شکۆفە و منداڵەکەی مەهسا بە ناوی ”محەمەد حەسەن پەرنا“ کوژراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو سێ کەسە هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە