کوژرانی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان

لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان، ئێوارەی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە ناوی ئەمیر حوسێن بە

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٢٢


هەنگاو: یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان، ئێوارەی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە ناوی ئەمیر حوسێن بەساتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەرمی ئەمیر حوسێن بەساتی ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر دوای ٩ ڕۆژ لە کەشێکی ئەمنیدا دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و لە هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی گوندی دارخوری حوسێناوا بە خاک سپێرراوە.

یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی بەساتی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "بنەماڵەی بەساتی بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ هیچ زانیاری و هەواڵێکیان لەبارەی چارەنووسی کوڕەکەیانەوە نەبووە هەتا لەکۆتایدا لە ڕێگەی یەکێک لە ناسیاوەکانیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە تەرمی کوڕەکەیان لە ساردخانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی ڕاگیراوە".


بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرماشان و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، ئەمیر حوسێن بەساتی لە شەقامی مودەڕڕسی ئەم شارە گولە بەر سینگی کەوتووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە هەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شەوەدا، دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی مینوو مەجیدی و ڕەزا شهپەرنیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە