کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی سوپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی محەممەد فەرەج ڕەحیمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێز

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٦:٠٤


هەنگاو: شەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی محەممەد فەرەج ڕەحیمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شێخ سڵە سەر بە شاری سەلاس باوەجانی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی محەممەد فەرەج ڕەحیمییان کوشتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای پاسداران بەبێ هیچ هۆکارێک ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە