کوژرانی پاسدارێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا

هەنگاو: پاسدارێکی خەڵکی قوروە لە سنوورەکانی سەوڵاوا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراوە.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: پاسدارێکی خەڵکی قوروە لە سنوورەکانی سەوڵاوا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی شەوی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٠ی ژئوئیەی ٢٠١٩) گورپێکی چەکداری نەناسراو لە بەرزاییەکانی کۆساڵان لەگەڵ سپای پاسداران دەرگیر بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند  کە لە ئەنجامی ئەو شەر و تێکهەڵچوونەدا ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی محەممەد ئەحمەدی خەڵکی قوروە کوژراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەیان بە ئەستۆ نەگرتووە، لەلایەکی دیکەوە سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەو پاسدارە لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکەکانی و بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو تێکهەڵچوون لەو ناوچەیان پشت راست کردووەتەوە تەقینەوەی مین پشتڕاست ناکەنەوە. لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ پاسدار لە تێکهەڵچوون لە شارەکانی پیرانشار، سەوڵاوا و جوانڕۆ  کوژراون و ٣ پاسداری دیکە بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە