کوژرانی ٢٩ ژن لە کوردستان لەماوەی ماورسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، زیاتر لە ٢٧٪ی کوشتنەکان بە پاساوی نامووس بووە

هەنگاو: لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر پرسی کوشتنی ژنان لە کوردستان ئامادە کردووە کە پێشانی د

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:١٩

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، هەنگاو ڕاپۆرتێکی ئاماری لەسەر پرسی کوشتنی ژنان لە کوردستان ئامادە کردووە کە پێشانی دەداد کوشتنی ژنان بە بەبەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو پێنج حالەت کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، لانیکەم ٢٩ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٥ حاڵەت واتە ١٧٪ کەمی کردووە.

زیاترین حاڵەت بە هۆی کێشەی خێزانی بووە کە ١٥ حاڵەت بووە و بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.

لە کۆی ئەو ژنانەی کە کوژراون ٨ حاڵەتی واتە ٢٧.٥ێ کۆی حاڵەتەکان بە پاساوی نامووس و شەرەف بووە. ناسنامەی ٧ کەس لەوانە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریتین لە پەروانە پاڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، ساناز محەمەدی خەڵکی دەڕەشار، سومەیە فەتحی خەڵکی کرماشان، وەفا عەبدوڵڵازاده خەڵکی سەردەشت، سونیا دێهقان خەڵکی سەردەشت، عشرەت نیکخوویی و عەزیزە حەقی خەڵکی ئورمیە و ناسنامەی یەکێکیش لە خەڵکی شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام بووە ئاشکرا نەبووە.

 

هۆکاری کوشتنەکان

بەپاساوی نامووس و شەرەف: ۸ حاڵەت کە دەکاتە ۲۷.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان.

کێشەی خێزانی: ۱۵ حاڵەت کە دەکاتە ۵۲٪ی کۆی حاڵەتەکان.

بە مەبەستی دزی کردن: ۱ حاڵەت کە دەکاتە ۳.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان.

نادیار: ۵ حاڵەت کە دەکاتە ۱۷٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

کوژران بە دەستی

کەسانی نزیک(باوک، برا و هاوژین): ۲۰ حاڵەت

نادیار: ٨ حاڵەت

فەرمانبەری شارەوانی: ١ حاڵەت

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ۱۱ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٥ حاڵەت


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە