کوژرانی ژنێک لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ )، لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان ژنێک بەناوی مینوو مەجیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی

٣١ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٢:٤٥


هەنگاو: پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢١

 ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ )، لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان ژنێک بەناوی مینوو مەجیدی تەمەن ٦٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی لە شەقامی نەوبەهاری کرماشان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بەپێی ڤیدیۆیەک کە هەنگاو پێشتر بڵاوی کردووەتەوە، هێزە هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەری مینوو مەجیدییان کردووەتە ئامانجی خۆیان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار تا ئێستا تەرمی گیان بەختکردوو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لە پزیشکیی دادوەریی ئەو شارەدایە و بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بڵاو کراوەتەوە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ناوبراو کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی مینوو مەجیدییان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لەلایەن هێزە دژبەرەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

جێی باسە مینوو مەجیدی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە. ناوبراو هەروەها دایکی سێ منداڵیش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە