کوژرانی کاسبکارێک لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٤ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٥:١٣


هەنگاو: هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕێبوار ڕەشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوا سەر بە شاری بانە بووە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بنکەی حەوت تاش لە سنووری بڕوێشکانێ کوژرا.

شایانی باسە ڕێبوار ڕەشیدی باوکی دوو منداڵ بووە و خێزانەکەشی دووگیانە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە