کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز

کاسبکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی کوروش گودەرزی ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێ

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٢:١٣


هەنگاو: شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کاسبکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی کوروش گودەرزی ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ ( ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک ئەهواز کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئینتزامییەکان لە نزیک ئەهواز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کوروش گودەرزی کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا ناوبراو گیانی لە دەست داوە.

کوروش گودفەرزی خەڵکی گوندی مێسووراو سەر بە شاری کامێرانە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە