کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانه

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٢:٢١

 

پشتیوانی هەنگاو بن

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

بەگوێروی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانه ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”هاشم حەسەنی“ ٣٣ ساڵە کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی مەنجیلان و دانیشتووی بانه ڕاگەیاندووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٤٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە