کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

٥ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٩:٠٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٥ی مارسی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی ڕۆستەم خزری تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ڕۆستەم خزری لەلایەن ژمارەیەک کۆڵبەر و خەڵکی ناوچەکەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی کراوە.

ڕۆستەم خزری خێزاندار بووە و سەرپەرشتیی دایک و برا چووکەکەشی لە ئەستۆ بووە. باوکی ڕۆستەم ٢٠ ساڵ پێش کۆچی دوایی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە