کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی شەهرام واسڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور کوژرا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٠:٤٥

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی شەهرام واسڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور کوژرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.


. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند بە هۆی ئەم تەقە کردنەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی شەهرام واسڵی دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


هەروەها, هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دوو کۆڵبەری دیکەش بریندارن کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە