کوژرانی کۆڵبەرێکی نەوسوودی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران + وێنە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و تەرمەک.

١١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٩:٥٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و تەرمەکەی لە حاڵێکدا دۆزراوەتەوە کە لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە بەجێ مابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ەی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی ”سۆنی“ نەوسوود کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و تەرمەکەیان بەجێ هێشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی ”عەزیم ئەحمەدی“ تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ”تەشار“ سەر بە شاری نەوسوود ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە