کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:١٩

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ( ١٦ی ئاوریلی ٢٠٢١)، گرووپێکی نەناسراو لە جادەی گوندی"زیویە" ی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و  سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسەیان "عوسمان حاجی حوسێنی" و خەڵکی پیرانشار راگەیاندووە کە ماوەی ١٧ ساڵە ئەندامی سپای پاسدارانە.

تەرمی ئەو ئەندامی سپای پاسدارانە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو کردەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 

نوێ کرایەوە

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی سەربازی نزیک لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ناو شارەکانی کوردستان چالاکی دەکەن، بەرپرسیارێتی کوشتنی عوسمان حاجی حوسێنییان بە ئەستۆ گرت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە