کوژرانی ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە پیرانشار

هەنگاو: یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیتلاعاتی سیاسیی ئورمیە لە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٣:٤٥

 

هەنگاو: یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیتلاعاتی سیاسیی ئورمیە لە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ۱۳ ڕەزبەری ۲۷۲۱ (۵ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱)، خدر پیرۆتی نیا ناسراو بە خدر مەنگوڕ، لە کادیرە ناسراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لە ناوەندی شاری پیرانشار، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێرشە لە چوارڕێیانی مزگەوتی جامیعی پیرانشار ڕوویداوە و تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ و لایەنێک، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە و کوشتنی ئەم کادیرەی وەزارەتی ئیتلاعاتی وەئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە