٢١ کوژراو و ٨ بریندار لەئەنجامی هێرشی باڵی سەربازی کۆدار بۆ سەر بنکەیەکی سپا لە مەریوان
هەنگاو: دوایی هێرشی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(ی ر ک)، باڵی سەربازی کۆمەڵگای ئازادی دمکراتیک رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) .
هەنگاو: دوایی هێرشی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(ی ر ک)، باڵی سەربازی کۆمەڵگای ئازادی دمکراتیک رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بۆ سەر پایگایەکی سپا لە مەریوان، ٢١ پاسدار کوژرا و ٨ کەسی دیکە بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ئێران، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە( ٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨/ ٢١ ژوئیە ٢٠١٨) بە کارهێنانی چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر پایگایی سپای پاسداران لە ئاوایی دەرێی سەربە شاری مەریوان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاندووە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ٢١ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر میدیاکانی ئێران ئاماری کوژراوانی سپای ١١ کەس ڕاگەیاندبوو کە ٨ کەسیان خەڵکی مەریوان و ٣ کەسیشیان خەڵکی شاری قوروە بوون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە کە سپا ئاماری ئەو ١٠ ئەندامەی کە کورد نەبوونە ڕانەگەیاندووە و تەنیا ئاماری کوردەکانی بڵاو کردووەتەوە.
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان باڵی سەربازی کۆدار بە بڵاوکردنەوە بەیانامەیەک، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ گرتووە.