کچێکی بژاردەی دیواندەرەیی بە دەستی باوکی کوژرا

هەنگاو: کچیکی گەنج خەڵکی دیواندەرە کە یەکێک لە کچە بە توانا و بژاردەکانی ئەو شارە بووە، بە هۆی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی بە دەستی باوکی کوژراوە.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٢١

 

هەنگاو: کچیکی مێرمندالی خەڵکی دیواندەرە کە یەکێک لە کچە بە توانا و بژاردەکانی ئەو شارە بووە، بە هۆی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی بە دەستی باوکی کوژراوە.

بەپێی هەواڵی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی(١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١ی فوریەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “هۆزان خاهشی” کە ماوەیەک لەمەوەپێش لەلایەن باوکیەوە   ئەشکەنجە کرابوو، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆزان خاهشی کە کچێکی بژاردە شاری دیواندەرە بووە، مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ( ٣ مانگ پێش) بە هۆی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویست لەلایەم باوکیەوە (مادێح) توندوتیژی بەرانبەر کراوە و ئەشکەنجە دراوە و چووەتە حاڵەتی کۆماوە.

هۆزان خاهشی چەندی خەڵاتی پارێزگای سنەی بۆخۆی مسۆگر کردبوو و هەروەها ئەندامی مەجلیسی قوتابیانی ئێران بووە.

مادێح خواهشی خاوەن بڕوانامەی بەکالریۆس (لیسانس) و دووکانی قاڵی فرۆشی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە