کچێکی بۆکانی دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:١٧


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، کچێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سومەیە نەمەدماڵ“ کچی ڕەشید لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەمەدماڵ، سومەیە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەگرتووە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، سومەیە نەمەدماڵ پێشتر ماوەیەک ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بووە و حەفتەی ڕابردوو دوای جیابوونەوە لەو حیزبە ئەماننامەی لە ئیدارەی ئیتلاعات وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ شاری بۆکان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە