کچێکی ١٣ ساڵە لە سەرپێڵی زەهاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: لە حەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم سێ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو، دیواندەرە و سەقز،

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٢:٥١

 

هەنگاو: لە حەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم سێ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو، دیواندەرە و سەقز، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٥ی ژانویەی ٢٠٢١)، کچێکی ١٣ ساڵەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی "تارا تەمرخانی" بە هۆکاری نادیار لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار (٦ی ژانویە)، مێرمناڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوی "ئاراس محەمەدئەمینی"  بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی هەینیی ڕابردووش کچێکی ١٤ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "هاوژین" بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە خۆی هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە