کچێکی ١٧ ساڵە لەلایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی مێرمنداڵیان دەستبەسەر کردووە و ماڵی باوکی ئەو کچەشیان پشکنیوە.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٣:٥١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی مێرمنداڵیان دەستبەسەر کردووە و ماڵی باوکی ئەو کچەشیان پشکنیوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی شەرارە ئیسماعیلی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەرارە ئیسماعیلی ئێوارەی هەمان ڕۆژ و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە. ئەم ناوەندە ئەمنییە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتیان خستووەتە پاڵ شەرارە ئیسماعیلی.

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت ڕۆژی دواتر واتە ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم مێرمنداڵە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە