کچێکی مەریوانی بەهۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدانی خوێندن خۆی سووتاند

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێوە بالوایە تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆ

٩ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٤١


هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێوە زارعی تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شێوە زارعی خەڵکی گوندی دێ بونیاو سەر بە شاری مەریوان چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی ١٠ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە شێوە زارعی دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە هەتا دواجار ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

جێگای ئاماژەیە کە لە گوندی دێ بونیاو و گوندەکانی دەوروبەری قوتابخانەی دواناوەندی بۆ خوێندنی کچان نییە و دەبێت بۆ درێژەدانی خوێندن بچنە شاری مەریوان.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە