کچێکی گەنج لە مەریوان بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا

هەنگاو: تەرمی کچێكی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٤٧

 

هەنگاو: تەرمی کچێكی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١١ی مەی ٢٠١٩) تەرمی کچێكی گەنج لە مەریوان دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری ئەو شارە کراوە.

ئەو کچە تەمەن ٢٣ ساڵە بە ناوی نەرمین وەتەن خا کە تەنیا کچی بنەماڵەکەی بووە لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراوە.

تەرمی ئەو کچە لە گۆڕستانی ئاوایی کۆڵان نێژراوە و سەرچاوەیەک  لەم بارەوە ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی نەرمین توشبووی مادەی هۆشبەر بووە و دایک و باوکی بەساڵاچوون، هەتا ئێستا هیچ کەس بەدواداچوونی بۆ نەکردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە