کچە خوێندکارێکی کورد لە باکووری ئێران کوژرا

هەنگاو: کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گیلان، کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، کوژرا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٢:٤٨

 

هەنگاو: کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گیلان، کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”سارا ئیبراهیمی“ کە لەگەڵ هاوخانکۆییەکی خۆی سەردانی ماڵی ئەوانی کردبوو، کوژرا.

ئەحمەد ئاقایی، جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی دادگای گیلان لەوبارەوە بە هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنای ڕاگەیاندووە کە، شەوی یەکشەممە لە گەڕەکی ”کوچسفەهانی“ی گیلان پێنج کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی بنەماڵەیەک بووە و کەسێکیش میوان بووە. ناوبراو ڕایگەیان کوڕی ئەو بنەماڵەیە ئەو پێنچ کەسەی بە چەقۆ کوشتووە.

بەدواداچوونی هەنگاو دەری خست کە یەکێک لەو کچانەی کە کوژراوە ناوی ”سارا ئیبراهیمی“ و خەڵکی کامیاران بووە کە خوێدکاکاری بەشی ئەندازیاری بێهداشت لە زانکۆی خەڵخاڵ بووە.

سارا لەگەڵ کچێکی هاوڕێی بە ناوی ”حەدیس پەرهیزکار“ کە ناوبراویش خوێندکاری پەرەستاری زانکۆی خەڵخاڵ بووە، بە مەبەستی پشوو سەردانی ماڵی ناوبراوی کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە