کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنی سنە لە پێش دادگا بۆ ئازادی زارا محەمەدی

هەنگاو: ژمارەیەک چالاکی مەدەنی شاری سنە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر بینای دادگوستەری ئەو شارە بۆ ئازادی زارا محەمەدی بەرێوەبرد.

٦ جۆزەردان ٢٧١٩، ١١:٢١

 

هەنگاو: ژمارەیەک چالاکی مەدەنی شاری سنە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر بینای دادگوستەری ئەو شارە بۆ ئازادی زارا محەمەدی بەرێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی جۆزەردان ٢٧١٩/ ٢٧ی مەی ٢٠١٩) ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بە کۆبوونەوە لە پێش دادگای شاری سنە، داوای ئازادی زارا محەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی ئەندامی ئەنجومەنی نۆژینیان کرد.

ئەو کەسانە بە بەرزکردنەوەی دروشمی ئێمە گشتمان زاراین، زارا ئازادکەن، پشتیوانی خۆیان لە زارا محەمەدی دەربڕی.

زارا محەمەدی ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ڕێبوار منبرەی و ئیدریس منبەری دوو ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران، ڕۆژی ڕابردوو ڕێبوار و ئیدریس منبەری ئازاد و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی  زارا لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە