ئازادی دوو کەس لە چالاکانی مەدەنی سنە، زارا محەمەدی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراوە

هەنگاو: دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر لرا، دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین ئازاد کران.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٥:٣١

 

هەنگاو: دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر لرا، دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٦ی مەی ٢٠١٩) رێبوار منبەری و ئیدریس منبەری، ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین دوای ٤ رۆژ دەستبەسەرکران لە بەندیخانە ئازاد کران.

لەلایەکی دیکەوە زارا محەمەدی کە قەرار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبوار لە دادگا ئامادە بێت، لە نیوەی ڕێگا بۆ دەستبەرگە گەڕێندراوەتەوە و هەنووکە چارەنوسی ناڕوونە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سنە ڕایگەیاندووە کە ئیدریس منبەری کە لە نەخۆشخانە ڕاگیربوو بە هۆی کارشکێنی بەرپرسانی ئەمنی و بەرپرسانی نەخۆشخانە ئازاد بوونەکەی بە درەنگ کەوتووە  و هەموو تێچووەکانی نەخۆشخانە کەوتووە ئەستۆی خۆی و ڕێبواریش بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

ئیدریس منبەری لە ڕۆژی هەینیەوە بە هۆی گووشاری دەروونی گوازرایەوە نەخۆشخانە و مانی لە خواردن گرتبوو و ڕایگەیاندبوو هەتا ڕوون نەکرێتەوە بە چ تۆمەتێک دەستەبسەر کراوین، درێژە بە مانگرتن دەدەم.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی جۆزەردان/٢٣ی مەی) بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی  ئەو سێ چالاکی فەرهەنگییە و دەسبەسەریانیان کردووە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە