کۆتۆل/ کرێکارێکی لاو بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کریکاریکی لاو لە کاتی کارکردندا لە ناوچەی کۆتۆل سەربە شاری خۆی، بە هۆی رووداوی کاروە گیانی لەدەست دا.

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٣٨


هەنگاو: کریکاریکی لاو لە کاتی کارکردندا لە ناوچەی کۆتۆل سەربە شاری خۆی، بە هۆی رووداوی کاروە گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مای مرۆفی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی کۆتۆڵ بە ناوی یەعقوب سادقی تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی کار و بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست دا.


ئەو کرێکارە لە کاتی کار لە گوندی ڕاویان سەربە ناوچەی کۆتۆل تووشی ئەو رووداوە بووە و پێش گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانیەکانی گیانی لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە