کۆمەلە گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە مەریوان پشتڕاست کردەوە

هەنگاو: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە دەورووبەری مەریوان ڕاگەیاند.

٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٠:١٦

 

هەنگاو:  کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە دەورووبەری مەریوان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە ئەو حیزبە لەماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێکهەڵچوونی چەکداریی تیمێک لە پێشمەرگەکان خۆی لەگەڵ سپای پاسداران لەمەریوان پشتڕاست کردووەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە  ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی / ٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٨)، گرووپێکی سەر یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە نێوان گوندەکانی کاڵ و ولەژێری مەریوان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لەئاکامدا دوو پێشمەرگە، کە دەوترێت پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوون، گیانیان لە دەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەدا ئاماژە بە وردەکاری ئەو شەڕە نەکراوە و تەنیا باس لەوە کراوە کە دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بەناوەکانی ”ئەرسەلان جەوزەک“ خەڵکی بۆکان و ”پەرویز عەبدی“ خەڵکی مەریوان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە