کۆڵبەریکی خەڵکی خۆی کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٠ی ئاوریلی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی ”بێهرووز چەتۆزادە“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بێهرووز چەتۆزادە خەڵکی گوندی ”توورە“ سەر بە بەخشی ئەلەندی خۆی بووە کە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ تەقەی لێکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢٠ مارسی ٢٠١٨ هەتا ٢٠ی مارسی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتەوە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە