کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بریندار کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و ٨ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژران.

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و ٨ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٠ی مارسی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵێکی سنووری سەردەشت بە ناوی «باژارە» تەقەیەک لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان قادری ٢٦ ساڵ بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان قادری دوو گوللە بەر سک و دەستی ڕاستی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە کەیوان قادری خێزاندار، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی «ڕەشەهەرمێ» بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ڕایگەیاندووە کە هاوکات ٨ سەر ئەسبی کاسبکارن بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە