دوو کۆڵبەر لە سنووری چالدێران ڕەق هەڵاتن و کۆڵبەرێکی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە هۆی ون کردنی ڕێگا لە سنوورەکانی باکووری کوردستان و چالدێران ڕەق هەڵات و دووی دیکە تووشی سەرمابردوویی بوون.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی چالدێران بە هۆی ون کردنی ڕێگا لە سنوورەکانی باکووری کوردستان و چالدێران ڕەق هەڵاتن و کۆڵبەرێکی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٠ ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١ی مارسی ٢٠١٩)، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران کە چەند ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەری ونبوو، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە ڕەق هەڵاتوون  ”فەرهاد نەقشی“  تەمەن ٢١  و  "تاهیر ئەدیبی" خەڵکی گوندی ”عیسا گولیک“ ڕاگەیەندراوە.  

هەروەها ، کۆڵبەرێکی دیکەش  بە ناوی ”بێهزاد خەلیلی“  تووشی سەرما بردوویی بووە  و ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

بێهزاد خەلیلی  هاوینی ئەمساڵ جاریکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە کەسێکیان کوژراوە و ١١ کەسیان بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە