کۆڵبەرێک لە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی پەڕی

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لەسەر رێگەی کاروانی کۆڵبەران لە پیرانشار، لاقی کۆڵبەرێکی پیرانشاری پەڕی.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:١٣

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لەسەر رێگەی کاروانی کۆڵبەران لە پیرانشار، لاقی کۆڵبەرێکی پیرانشاری پەڕی.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شەوی رابردوو (٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٣ی مەی ٢٠١٨)،  کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی "رەحمان رەسووڵی‌ئازەر” کوڕی خالید لە کاتی کۆڵبەریدا کەوتە سەر مین و لاقێکی لەدەست دا.

ئەو مینە لە رێگەی دەستاڕەی نزیک سەر سنوور بە رووی ئەو کۆڵبەرەدا تەقیوەتەوەو بۆتە هۆی پەڕینی لاقی.

رەحمان خەڵکی گوندی "گلاوەی"پیرانشار بووەو هەنووکە بۆ چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاەدێریی پزیشكی‌دایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە