کۆڵبەرێک کە بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لە دەست دابوو دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیەیان کە بە هۆی تەقینەوەی مینەەوە لاقێکی لە دەست دابوو دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستووەتەوە.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:٠٠


هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیەیان کە بە هۆی تەقینەوەی مینەەوە لاقێکی لە دەست دابوو دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “قابیل مەرجانی ڕاد” کۆڵبەری خەڵکی گوندی ئەلیە سەر بە ناوچەی سیلوانای ئورمیە لە خزمەتگوزاری تایبەتی پزیشکی بێبەش و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کردنی ئەم کۆڵبەرە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی دیکە کە شەوی دووشەممە ٢ی پووشپەڕێ ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تۆمەتی تێپەڕاندنی نایاسایی سنوور دەستبەسەر و ئێستا لە بێهداری بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە “ئەرسەلان ناتۆش” خەڵکی گوندی “زەنگەلان” سەربە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕاگەیەندراوە کە پای دوو گوللەی بەر کەوتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە