کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کاوی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کاوی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری ”کانی خودا“ لە پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە تەنیا ١٨ ساڵ تەمەنی بووە ”زەینەدین شێخە“ خەڵکی سەردەشت ڕاگەیندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی زەینەدین دەستیان بە سەر هەموو بارەکەیشیدا گرتووە و زەوتیان کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە