کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە هۆی مەحموودی عوسمانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆ.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٠٦


هەنگاو: هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی مەحموودی عوسمانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحموود عوسمانی خەڵکی گوندی» جەنگەسەر «سەر بە شاری سەڵماسە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لاقی چووەتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە مەحموود عوسمانی لاقێکی لە دەست داوە و بینایی هەر دوو چاویشی لەدەست داوە.

شەوی چوارشەممەش کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە هەمان سنوور و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار ببوو کە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ تاران گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە