کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە سنووری حاجی عومران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٠:٤١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە سنووری حاجی عومران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ١٠ی شەوی یەک شەممە (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٣ی فێوریەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری حاجی عومران بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەرەوە بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی چۆمانەوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٧ ساڵەی ”غەفوور حەمزە عەزیز“ خەڵکی پیرانشار ڕاگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقی ڕاستی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوە لەدرێژەدا وتی کە غەفوور بە هۆی خوێن ڕێژی زۆرەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقیەنەوەی مینەوە بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە