کۆڵبەرێکی ٥٥ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینە تازە چێندراوەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەری، قاچێکی لەدەست دا.

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٤٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینە تازە چێندراوەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەری، قاچێکی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١ی ئاوریلی ٢٠١٩) کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە ناوی“کەریم راستی“ کوڕی ڕەحمان بە هۆی تەقینەوە مین، قاچی چەپی لەدەست داوە و لقاچی ڕاست و دەستێکی شکاوە.

کەریم راستی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوانە و لە شوێنێک لە نێوان  بورجەکی کوانان و بورجەکی کانی بی، چووتە سەر مینەوە .

یەکێک لە دانیشتوانی ئاوایی سەردۆش لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە ، ئەو ناوچە پارەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە مینرێژ کراوە.

ئەو کۆڵبەرە بەتەمەنە، بۆ دەرمان و چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی رۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی رەئوف ئیسماعیلی خەڵکی وزێنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لاقیکی بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە