کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سەرما ڕەق هەڵات

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵات.

١٣ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٦:٠٦

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٤ی مارسی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد ئۆمێدوار ناسراو بە محەممەد مەلا وێسۆ تەمەن ٤٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت و لە نزیک گوندی «دۆڵەبی» بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد مەلا وێسۆ خەڵکی گوندی «وردێ» و دانیشتووی ڕەبەت بووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی «خومەینی لە شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە