کۆڵبەرێکی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەست دا.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٣٥


هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەست دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٥ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییە سنوورییەکانی ژاڵانە لە سنووری ناوچەی هەورامان، کۆڵبەرێکی مەریوانی بە ناوی عەباس ئیبراهیمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، بە سەختی بریندار بووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەباس ئیبراهیمی کە خێزاندا و باوکی دوو منداڵە، بەشێک لە پەنجەکانی قاچی چەپی لە دەست داوە و ئێستا لە ناوەندی تەندروستیی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆماری تۆمارکراو  لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ٩ مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقینەوەی مین، بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە