کۆڵبەرێکی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو + وێنە

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.

٢ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٤٥

 

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛، ڕۆژی هەینی (٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی گوندی دۆڵەبیی مەریوان، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”ئەیووب نیکزاد“ تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی عەتا و خەڵکی گوندی سەردۆش ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە دوای ئەوەی بە سەختی بریندار بووە، بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە و ئیستا لەژێر چارەسەریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە