کۆڵبەرێکی ڕوانسەری بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو + فیلم

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٥٤

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٨ی ژانویەی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی قشڵاخ سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر، لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵەی ”حەدید باباجانی“ کوڕی بورهان ڕاگەیاندووە کە لاقی چەپی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵە کە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری نەوسوود و لە شوێنێک بە ناوی ”ملەگا“ لاقی چووەتە سەر مین و بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سالی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٢١ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە