کۆڵبەرێکی گەنج لە ڕووبارێکی بانەدا خنکا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە لە یەکێک لە ڕووبارە سنوورییەکانی ئەو شارەدا خنکا و هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٣:٥٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە لە یەکێک لە ڕووبارە سنوورییەکانی ئەو شارەدا خنکا و هەتا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٣ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی دانا ساڵح پوور لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە ڕووباری «تاژیان» نزیک گوندی «نیروان» خنکاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانا ساڵح پوور کە لە سوار ئەسپەکەی بووە لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارەکە کەوتووەتە خوارەوە و ئاو بردوویەتی و دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

دانا ساڵح پوور سەڵت و خەڵکی گوندی نیروان سەر بە شاری بانە بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ٢٠٢٢ هەتا ئەمڕۆ، لانی کەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی سروشتییەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە