١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی پاییزی بانە هێشتا دەستبەسەرن
هەنگاو: لانی کەم ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵی شاری بانە بێ ئەوەی چارەنووسیان ڕوون بکرێتەوە، هێشتا لە دەستبەسە
هەنگاو: لانی کەم ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵی شاری بانە بێ ئەوەی چارەنووسیان ڕوون بکرێتەوە، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ١٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزشکی ٢٩ ساڵە، ئەبووبەکر پزشکی، فەرزاد پزشکی ٣٣ ساڵە، کەریم پزشکی، ڕەفیق پزشکی ٤٠ ساڵە، بێهزاد پزشکی ٣٢ ساڵە، سەلاح پزشکی ٤٧ ساڵە، سەعید قادری ٤٢ ساڵە، جەمال مروەتی ٤٦ ساڵە و سەعید ڕەشیدی ٦٠ ساڵە دوای نزیکەی ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.
چەندین سەرچاوەی نزیک بە بنەماڵەی ئەم کەسانە بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە کە، لە ماوەی نزیکەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەم ١٠ کەسە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بە مەبەستی ئازادی ئەوان بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە بنەماڵەی ئەم ١٠ کەسە چەندین جار کەسانی ئایینی و خۆشناوی ناوچەیان بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە، بەڵام نەک هەر وەڵامیان نەدراوەتەوە بەڵکوو لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بێ ڕێزی و سووکایەتییان پێکراوە.
ئەم حەوت هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.
حەوت هاووڵاتیی دیکە کە لەگەڵ ئەم ١٠ کەسە دەستبەسەر کرابوون، پێشتر بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی ئازاد کرابوون.