کەماڵ حەسەن ڕەمەزان بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکەی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی هەیە لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٢٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکەی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی هەیە لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سۆلوو، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی سیاسی محکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ئورمیە بوو کە مانگی پێشوو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و حەفتەی پێشوو بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند کە حوکمەکەی بە شێوەیەکی شاراوە جێبەجێ کراوە. بەم پێیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای ئەوەی کە نیگرانی گواستنەوەی لەناکاوی کەمال حەسەن ڕەمەزان بۆ شوێنێکی نادیارە، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات هەتا گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ئێران و ڕێگری بکەن لە جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە.

کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ئورمیە دەستبەسەر کران.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا.

کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ئورمیە بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شار ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە