کەماڵ شەریفی پاش دە ساڵ بەندکران، هێشتا لەمافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەشە

هەنگاو: کەماڵ شەریفی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە یەكێک لە خراپترین بەندیخانەکانی حکومەتی ئێران سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیەت

٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:٢٧

 

هەنگاو: کەماڵ شەریفی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە یەكێک لە خراپترین بەندیخانەکانی حکومەتی ئێران سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیەتی، پاش دەساڵ بەندکران هێشتا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی بێبەشە و مرەخەسی پێ نادرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، کەماڵ شەریفی بەندکراوی سیاسی  و ڕۆژنامەنووسی کورد، لە حاڵێکدا دەهەمین ساڵی بەندکرانی خۆی تێدەپەڕێنێت، کە بۆ بەندیخانەیەکی دوور لە شارەکەی خۆی گوازراوەتەوە و هێشتاش لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی بێبەشە و مرەخسی پێ نادرێت.

ئەو بەندکراوە تەمەن ٤٦ ساڵە کە خەڵکی شاری سەقزە، هاوینی ساڵی ٢٧٠٨ دەستبەسەر  و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا بە سەخت ترین شێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە کراوە.

کەماڵ شەریفی لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا تەنیا بۆ یەکجار ئەویش بۆ ماوەی چەند خولەک توانیویە دایکی ببینێت و لەمافی مرەخەسی بێ بەش کراوە.

ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندی تایبەت بە تاوانە ئاساییەکانی بەندیخانەی میناب لەباشووری ئێران ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە