کەماڵ عەباسی وەند دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی س

٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کەماڵ عەباسی وەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

کەماڵ عەباسی وەند ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٥ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە