کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی خەڵکی تەنگیسەر دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٣:٠٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١)، کەژاڵ نەسری تەمەن ٢٦ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵەگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی کەژاڵ نەسری و دەستبەسەریان کردوە و هاوکات ماڵی باوکی ناوبراویشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ کەژاڵ نەسری و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نیە.

شایانی باسە بەهاری ئەمساڵ کەژاڵ نەسری بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.

هاوکات فەرهەنگ عەیوەزی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی تەنگیسەر لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە