گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی بە ئەستۆ گرت

هەنگاو: گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ئەستۆ گرت.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٣٢

 

هەنگاو: گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ئەستۆ گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٨:٣٠ دەقەی ئەمشەو (٢٠ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، چەند کەسێکی چەکدار لە پیرانشر هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی ”حوسێن شوانکارە“ و داویانە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسین شوانکارە خەڵکی پیرانشار و ئەندامی فەرمیی سوپای پاسداران بووە کە لە تیرۆری دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەنێو خاکی باشووری کوردستان دەستی هەبووە.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە