گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ جێگیر بوون

هەنگاو: گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پایگایەکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە جێگیر بوون.

١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٢٥

 

هەنگاو: گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پایگایەکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە جێگیر بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەممە (١ی بانەمەڕەی ٢٧١٩ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە دوو پاسی زانکۆی ئازادی ئورمیە چوونەتە ناو شاری شنۆ و لە پادگانی ئەمیرئاوا (سەمد بوستانجێ) کە لە گەڕەکی شاکرئاوا هەڵکەوتووە، جێگیر بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە “ئەو هێزانە کە نزیکەی ٦٠ کەس بوون کاتێک چوونەتە ناو پادگانی ئەمیرئاوا، هەموو پاسدارە کوردەکان لەو پادگانە ناچار کراون کە ئەوێ چۆڵ بکەن و بە نهێنی جێگیر بوون”.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە ئەگری زۆرە ئەو هێزانە ڕەوانەی سنوورەکانی شنۆ بکرێن و ئەو ئەگەرە هەیە کە ئۆپراسیۆنێک دژ بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران کە بنکە و بارەگاکانیان لە نێوان ڕۆژهەڵاتی و باشووری کوردستان جێگیر کردووە، بەڕێوە ببەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات لە ٤ ساڵ پێش و دوو لایەنی کۆمەڵەش لە دوو ساڵ پێشەوە بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر کردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە