گیان لە دەست دانی ١٧ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا +لیستی ناوەکان
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ کەسی.
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ١٠ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە کە ٤ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ١٠ بەندکراوی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە کە ٣ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و تەرمەکانیان هەتا ئێستاش ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و دەچێتە خانەی ڕفاندنی زۆرەملێ.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
سیاسی: ٤ حاڵەت
قەتڵی ئەنقەست: ٣ حاڵەت
ماددە هۆشبەرەکان: ٢ حاڵەت
تۆمەتی ئاسایی: ٦ حاڵەت
تۆمەتی ماڵی: ١ حاڵەت
نادیار: ١ حاڵەت
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٠ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت
پارێزگای سنە ٢ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت
چۆنێتی گیان لە دەست دان
لەژێر ئەشکەنجە: ١٠ حاڵەت
کەمتەرخەمیی پزیشکی: ٤ حاڵەت
خۆکوشتن: ١ حاڵەت
تێکهەڵچوون: ١ حاڵەت
نادیار: ١ حاڵەت